Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە پەرلەمانی عێراق پشتگیری لە کڕینی سیستەمی ئێس_٤٠٠ دەکرێت

عێراق

بینراو 69

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی  رایدەگەیەنێت، پەرلەمانی عێراق پشتگیری و شەرعیەت دەدات بە حكومەت تا سیستمی بەرگریی موشەكی ئاسمانی ئێس_٤٠٠ ی روسی بكڕێت، ئەمریكاش گوشارەكانی لەسەر عیراق زیاد کردووە تا ناچاریبکات پەشیمان بێتەوە لەو بریاڕە.

بەدر زیادی ئەندام پەرلەمانی عێراق، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "تێڕوانینێكی ئاشكراو رونمان هەیە و پێشتریش پێشنیاركراوە بۆئەوەی عیراق چەكی جۆراوجۆر بكڕێت تا رێگە بەهیچ لایەنێك نەدرێت كۆنترۆڵی تواناكانی عیراق بكات و سەروەری پێشێل بكات".

باسی لەوەشکرد، "رێككەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریكا رۆڵی نەبووە لە پاراستنی سەروەریی ئاسمانی عیراق و رێگرتن لە فڕۆكەی دوژمنان بۆ ئەوەی بۆردومانی ناو خاكی عیراق نەكەن، لەكاتێكدا وڵاتەكە خاوەنی سەروەرییە و مافی خۆیەتی روبكاتە هەر دەوڵەتێك كە پێمانوایە سیستمی بەرگریی پێشكەوتوی هەیە بۆئەوەی لەداهاتودا رێگری لە پێشێلكاریەكان بكرێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا رێنمایی هەیە بۆ كڕینی سیستمی بەرگری  ئێس_٤٠٠ روسی یان سیستمی بەرگری هەر دەوڵەتێكی تر ئەوەش بەپێی رێككەوتنێك، كە بۆ عیراق گونجاو بێت، پەرلەمانیش بەتایبەتی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پشتگیری ئەو هەنگاوە دەكات".

هەروەها بەدر زیادی نەیشاردەوە، كە گوشارەكانی ئەمریكا بۆ رێگریكردن لە كڕینی سیستمی بەرگریی روسی یان هەر وڵاتێكی دیكە زیاد دەبێت، بەڵام پەرلەمان بڕیاری لەسەر دەدات و دەنگی پێدەدات و پشتگیری حكومەت دەكات و شەرعیەتی دەداتێ‌ بۆئەوەی ئەو هەنگاوە گرنگە بنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP