Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حەوت ئەندامی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆران دەستیان لە کارکێشایەوە

کوردستان

بینراو 153

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

حەوت ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆران دەستیان لە کارکێشایەوە، هۆکارەکەی بۆ "لەڕێلادانی بزووتنەوەکە و پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ" دەگەرێننەوە.

ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "ئەمڕۆ (سێشەممە، ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٩) حەوت ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەست لەکارکێشانەوەمان پێشکەشی خانەی راپەراندن و رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران کرد، چاوەڕوانی رازیبوون یان نەبوونیش ناکەین و دەستمان لە ئەندامیێتی جڤاتی گشتی و بزووتنەوەی گۆڕان کشاندووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "جڤاتی نیشتمانیش هاوشێوەی خانەی راپەراندن ماوەی یاساییان بەسەرچووە، بەڵام بڕیاردەدەن، بەتایبەتی بڕیاری هەڵبژاردنی خانەی راپەراندن لە ١٤ی ئەم مانگەدا، لەکاتێکدا ئێمە لە جڤاتی گشتی داوامان کردووە ئەو پرۆسەیەش بۆ سێ مانگ دوابخرێت، هەتاوەکو کاتی کۆنفرانس، بەڵام گوێمان لێنەگیرا".

باسی لەوەشکرد، "پێمان وایە بزووتنەوەکە لە رێڕەوی خۆی لایداوە و، پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆ کراوە بۆیە ئێمەش ئەوەمان پێ قبووڵ ناکرێت و دەستمان لە بزووتنەوەکە کشاندووەتەوە".

ساڵح ژاژڵەیی وتیشی، "رۆڵی جڤاتی گشتی راستە راوێژکارییە، بەڵام جڤاتی نیشتمانی حسابی بۆ ئێمە نەدەکرد لەکاتێکدا دەبوو بۆ پرسە چارەنووسسازەکان راوێژ بە ئێمە
بکرێت".

روونیشیکردەوە، زۆرکەسی تریش هەن لە ناو بزاتنەوەی گۆڕاندا نارازین بەڵام تا ئێستا نەهاتوونەتەدەروە لە بزوتنەوەکە، من ئازادم لەوەی چۆن سیاسەت دەکەم.

ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکان بریتین لە:
١. ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سکرتێری جڤاتی نیشتمانی
٢.عەلی تاهر، ئەندامی جڤاتی گشتی
٣. شەریف قادر، ئەندامی جڤاتی گشتی
٤.سابر ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی گشتی
٥.ئاوات بەهادین، ئەندامی جڤاتی گشتی
٦.عادل کاکەیی، ئەندامی جڤاتی گشتی
٧.حەیدەر حەسەن، ستار ئەندامی جڤاتی گشتی

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP