Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری ئەوقاف: ئێزدیەکان پێکھاتەیەکی گرنگ و بەشێکن لەمێژوو کلتوری کوردستان

کوردستان

بینراو 51

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری ئەوقاف بەیاوەری شاندێکی وەزارەت سەردانی میرحازم تحسین بەگ میری ئێزیدیان دەکات، بە پێکاهاتەیەکی گرنگ هەژماریان دەکات.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف سەردانی میر حازم تحسین بەگ میری ئێزیدیان کرد، لەدیدارێکدا میری ئێزیدیان خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ دەڤەری شێخان دەربری و رایگەیاند، خۆشحاڵن بەھاتنیان لێرەشەوەجەختی لەبرایەتی و خۆشەویستی گیانی پێکەوەیی نێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان دەکەینەوە.

وەزیری ئەوقافیش رایگەیاند، ئێزیدیەکان پێکھاتەیەکی گرنگی ھەرێمی کوردستان و بەشێکن لەمێژوو کلتورو شارستانیەتی گەلی کوردستان ، ئێزیدیەکان لەمێژوودا ئەوەیان سەلماندووە کە پارێزەری ئەو خۆشەویستیەن کەلەنێو کوردستاندا بووەتە کلتورو نەریتێکی بەرز، بەدرێژایی مێژوو سەریان بۆ دوژمنان نەوی نەکردوە بۆیە ھەمیشە ئێزیدیەکان سەربەرزو گیانفیدان بۆ وڵات.

باسی لەوەشکرد ، بەخۆشەویستی  و یەکتر قبوڵ کردن ھەموو لایەک پارێزەری کوردستانی شیرینمان دەبین کە لانەو ھێلانەی پێکەوەیی سەرجەم پێکھاتەکانە، بووەتە جێگەی شانازی بۆ ھەموو جیھان.

هاوکات وەزیری ئەوقاف سەردانی ھەریەک لە پەرستگای لالش و قایمقامیەتی شێخان کردوو لەلایەن سەردار یەحیا قائیمقامی قەزایی شێخان بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP