Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت تۆمەتباری راگەیاند

کوردستان

بینراو 181

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیاندرواێکدا بڵاویکردەوە، کە لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی / ٢، ( ٧ ) کەس کە بە مادەی ( ١٤ ی مادەی هۆشبەر ) دەستگیر کرابوون سزادران.

لە راگەیەنراوەکەدا كە وێنەیەکی دەست (تۆڕی میدیایی بینەر) کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، رایگەیاندووە، "لە درێژەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی ( ١١ / ٤ / ٢٠١٩ ) تا ڕۆژی ( ١٨ / ٥ / ٢٠١٩ ) بەبڕیاری دادوەر لەپارێزگای سلێمانی حەوت كەس دەستگیر بكەن".

سەبارەت بەو مادەی کە ئەو هاوڵاتیانەی پێ دەستگیر کراوە، ئاسایشی سلێمانی ئاشکرای کردووە، "دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی ( ١٤  مادەی هۆشبەر ) بووە و لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /٢ ڕۆژانی ( ٣ / ٩ / ٢٠١٩ و ٤ / ٩ / ٢٠١٩ ) سزادران".

لە کۆتای راگەیەندراوەکەدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە سزادانەكە بەمجۆرە بووە:


١- (أ ، أ ، ح ) لەدایكبووی ساڵی ( ١٩٧٨ ) رەگەزی (نێر) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی ( ٦ ) مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی ( ٤٥٠ هەزار ) دینار .
٢-(ف ، أ ، گ ) لەدایكبووی ساڵی ( ١٩٧٨ ) رەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی ( ٨ ) مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی ( ٤٥٠ هەزار ) دینار .
٣- (د ، د ، م ) لەدایكبووی ساڵی ( ١٩٩٩ ) رەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی ( ٦ ) مانگ، غرامەكردنی بەبڕی ( ٤٥٠ هەزار ) دینار .
٤- (ك ، م ، ص ) لەدایكبووی ساڵی ( ١٩٨٥ ) رەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی ( ٥ ) ساڵ ، غرامەكردنی بەبڕی ( ٤٥٠ هەزار ) دینار .
 ٥- (م ، ف ، م ) لەدایكبووی ساڵی ( ١٩٨٩ ) رەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی ( ٦ ) مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی ( ٤٥٠ هەزار ) دینار .
٦ -(پ ، د ، ع ) لەدایكبووی ساڵی ( ١٩٩٨ ) رەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی ( ٨ ) مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی ( ٤٥٠ هەزار ) دینار .
٧- (س ، ب ، ص ) لەدایكبووی ساڵی ( ١٩٧٢ ) رەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی ( ١ ) ساڵ، غرامەكردنی بەبڕی ( ٤٥٠ هەزار ) دینار .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP