Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زانکۆلاین بۆ دەرچوانی ١٢ی ئامادەی کارابوو

کوردستان

بینراو 81

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

کەمێک بەرلەئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا هێڵی زانکۆ لاینی بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ کاراکرد.

لە کاژێر ٥:٠٠ی ئەمڕۆ (سێشەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٩) زانكۆلاین بۆ ماوەى١٠ رۆژ بۆ دەرچووانى ١٢ی ئامادەیى ده‌كه‌وێته ‌كار، واتە تاوەکو کاژێر ١٢ی شەوى ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٩.

ده‌رچووانی ١٢ی ئامادەیی بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەیەرنەیم و پاسوۆرد) كە پێشتر له‌ قوتابخانەکانیان وه‌ریانگرتووەته‌وه‌، ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه‌.

د. خەتاب ئەحمەد، بەرێوەبەرى گشتیى خوێندن و پلاندانان بەوەکالەت رایگەیاند، هەر لە ئەمڕۆوە زانکۆ تایبەتەکانیش دەتوانن فۆڕم بەسەر خوازیاران لە خوێندنى تایبەت دابەشبکەن.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، خوێندکاران و قوتابیان دەتوانن لەڕێگای ئەو لینکەی دامان ناوە دەتوانن فۆرمی وەرگیران لەزانکۆ و پەیمانگاکان پڕبکەنەوە:

https://www.regayzanko.com/student/index.php

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP