Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید

وەرزش

بینراو 587

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژنامەیەکی بریتانی ئاشکرای دەکات کە یانەی ریاڵ مەدرید چاوی بریوەتە توانەکانی ڤێرجل ڤاندایکی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکی خەیاڵیان بۆ ئامادە کردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی دەیلی ئێکسپرێسی بریتانی، یانەی مەدریدییەکە دەیەوێت ڤێرجل ڤاندایکی باشترین یاریزانی ئەوروپا و بەرگریکاری هۆڵەندی و  یانەی لیڤەرپوڵ بباتە ریزەکانییەوە.

ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی خستۆتە روو، "ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە گواستنەوەی بەرگریکارە زەبەلاحەکە هێڵی بەرگری یانەکەی بەهێز بکات، بەتایبەتی کە وەرزی ڕابردوو ئەو بەرگریکارە “سەلماندی” کە توانای ڕاگرتنی باشترین هێرشبەرەکانی جیهانی هەیە".

هەر بەگوێرەی دەیلی ئێکسپرێس، لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەستەکەی ڤاندایک تا ٢٠٢٥ نوێ بکاتەوە و موچەکەی بۆ ٢٠٠ جونەیهی ئیستەرلینی لە هەفتەیەکدا بەرزبکاتەوە، بەڵام پێرێز دەیەوێت بە موچەیەکی بەرزتر باشترین یاریزانی ئەوروپا رازیبکات بۆ لەبەرکردنی درێسی یانەی شاهانە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP