Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دروستکردنی لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە مەلا بەختیار دوورە لە راستییەوە

کوردستان

بینراو 109

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی لە چەند دەزگایەکی راگەیاندنەوە باس لەوەدەکرا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە مەلا بەختیار دروستکراوە، ، سەرچاوەیەک سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، هیچ شتێکی لەو جۆرە بوونی نییە

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، بڵاوبوونەوەی هەواڵی درووستکردنی لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە مەلا بەختیار دوورە لە راستییەوە و بەهیچ شێوەیەک شتی لەو بابەتە نە باسکراوە و نە هەیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد،مەلا بەختیار لە ئێستادا وەک لێپرسراوی دەستەی.کارگێڕی کاردەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە مەلا بەختیار بەشداری کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەکردوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP