Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عادل عه‌بدولمه‌هدی: لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان راسپاردوە رێگری لە دووبارەبوونه‌وه‌ی رووداوەکەی کەربەلا بکەن

کوردستان

بینراو 56

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سه‌رۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاودێری روداوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن و به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان راسپاردوه‌ بۆ ئەوەی رێگرێ له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بکەن.


عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، " هه‌موو لایه‌نه‌ به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كانمان راسپاردوه‌ به‌ ده‌م پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ یادی عاشوراوه‌ بچن و رێگربن له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ و گیان و ژیانی زیاره‌تكارانی شیعه‌ و حوسێنییه‌كان بپارێزن.

عادل عه‌بدولمه‌هدی هاوکات پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی زیاره‌تكارانی شیعه‌ و كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه‌ كردوە، کە لە رووداوەکەی دوێنێدا گیانیان لەدەستداوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP