Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

باران بارین دەستپێدەکات

عێراق

بینراو 1444

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە، شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

سادق عەتییە بەرپرسى دەزگاى کەشناسیى عێراق رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو و بە دیاریکراویی ناوەڕاستی ئەم مانگە، شەپۆلێکی سارد روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بەشیوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.

پێشتریش کەشناسی عێراق رونیکردبووەوە، ئەمساڵ بارانبارین زووتر دەستپێدەکات بەڵام رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ وەکو ساڵی رابردوو زۆر نابێت و ئەو زوو بارانبارینە بە مانای ساڵێکی باراناوی نایەت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP