Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم دوو وەزارەتە دابەشدەکرێت

ئابوری

بینراو 1373

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئەیلولى ٢٠١٩  مووچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئەیلولى ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، دابەشکردنى مووچەش بەردەوام دەبێت بەپێى خشتەى وەزارەتى دارایى رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینارە، لەو بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەوەی تریشی وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP