Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

بینراو 103

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی کەربەلا بڵاوکردەوە.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاشكرایكرد، " پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قو‌ربانييانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ين كه‌ له‌ ئه‌نجامى قه‌ره‌باڵغى و به‌سه‌ريه‌كدا كه‌وتنى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمێكى ئايينيى شيعه‌، زياتر له‌ (٣٠) كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا و به‌ ده‌يانى ديكه‌ش بريندار بوون."

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئامادەیی هەرێمی کوردستان به‌ هەموو هاوکارییەک دەخاتەڕوو، رایگەیاند " له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌م و هاوسۆزيانين و خواى مه‌زن دڵنه‌واييان بداته‌وه‌، هيواى به‌هه‌شت بۆ قوربانييان و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين. هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پزيشكى و پێشوازى له‌ برينداران ئاماده‌يه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP