Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مایک پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە بەبێ مەرجی پێشوەخت لەگەڵ روحانی کۆببێتەوە

جیهان

بینراو 41

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت" بەبێ مەرجی پێشوەخت " لە میانەی کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن رۆحانیدا کۆببێتەوە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەم لێدوانەی سەرۆک هاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنی سزای نوێ بەسەر کۆمەڵێک گروپی دیکەدا لەوانەش سوپای پاسدارانی ئێران.

لەبارەی چاوپێکەوتنی ترەمپ و رۆحانی لە کۆبوونەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "سەرۆک ئەو ئامادەیە بەبێ مەرجی پێشوەخت لەگەڵ ڕۆحانیدا کۆببێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، راوێژکاری رۆحانی رایگەیاند، لەکارلابردنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن لەلایەن سەرۆک ترامپەوە روونی دەکاتەوە کە ستراتیژییەتی فشارخستنەسەر ئێران سوودی نەبووە.

لەلای خۆیەوە رۆحانی رەتی دەکاتەوە ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی بدات و رایگەیاند، هەتاوەکو واشنتن سزاکانی سەر تاران لانەبات ئەوا ئێمە وتوێژ لەگەڵ ئەمەریکادا ناکەین، بەڵام کۆشکی سپی ئەوە رەت دەکاتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP