Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆنالدۆ لە ریکۆردێکی مێژوویی نزیک دەبێتەوە

وەرزش

بینراو 67

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

شەوی رابردوو رۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتوگالی چوار گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکرد بەرامبەر هەڵبژاردەی لیتوانیا، ئەمەش وا لە رۆنالدۆ دەکات لە ریکۆردێکی مێژوویی نزیک ببێتەوە.

شەوی رابردوو لە میانەی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی پرتوگال توانی بە ئەنجامی (پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک) لە هەڵبژاردەی لیتوانیای بباتەوەو ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پرتوگالیش توانی چوار گۆڵ (سوپەرهاتریک) تۆمار بکات.

بەو سوپەر هاتریکەش رۆناڵدۆ هەشتەمین هاتریکی بۆ هەڵبژاردەکەی و ٥٤ هەمینیشی لە مێژووی ژیانی یاریکردنی خۆیدا تۆمارکرد.

لەئێستادا ڕۆناڵدۆ لە ١٦١ یاریدا بۆ هەڵبژاردەکەی خاوەنی ٩٣ گۆڵە و پلەی دووەمی گۆڵکاری هەڵبژاردەکانی لە جیهاندا گرتووە، کە پلەی یەکەم عەلی دائی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران گرتویەتی و ١٠٩ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کردووە و بە جیاوازی ١٦ گۆڵ لە پێش ڕۆناڵدۆوەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP