Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆستە ئیدارییەکانی پاریزگای دهۆک گۆرانکاری بەسەردادێت

کوردستان

بینراو 54

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

دوای گۆڕانکارییە ئیدارییەکان لە پارێزگای هەولێر، ئێستا دەنگۆی  گۆرێنی پۆستە ئێداریەکانە لە پارێزگای دهۆک، بڕیارە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی ئیداری بگۆڕدرێن.

سەباح عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، تا ئیستا تەنیا ، له‌باره‌ی گۆڕینی پۆستی پارێزگار و پۆستەکانی تر هیچ نوسراوێكی فەرمیی بەدەست ئیمە نەگەیشتووە، هەر کاتێکیش پۆستێک بگۆڕدرێت دەبێت به‌ ده‌نگدان له‌ ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت.

باسی لەوەشکرد، نازانرێت پۆستی پارێزگار وەک خۆی دەمێنێتەوە یان لادەبرێت یان کەسێكی تر هەڵدەبژێردرێت، بەڵام دەبیت ئەو بەڕێوەبەرانەی کە چەندین ساڵە لەناو پۆستەکەدا ماونەتەوە بگۆڕدرێن، بەتایبەت ئەوانەی کە هاوڵاتیان گلەییان لێیان هەیە.

هاوكات دەنگۆیەکان وا بڵاوبووه‌تەوە کە سێ کەس دیاری کراوە بۆ پۆستی پارێزگاری دهۆک، سەربەست لەزگین و دکتۆر عەلی تەتەر، ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی و حەمید عەلی، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل.

 ئەوەش لە کاتێکدایە جگە لە پۆستی پارێزگار، لە سنووری پارێزگای دهۆک حەوت قایمقام و ٢٢ بەڕێوەبەری ناحیە هەیە، بە گشتی نزیکەی ١٨٠ پۆستی ئیداری هەن، باس لە گۆڕانکاری لە بەشێکی ئەو پۆستانە دەکرێت بە تایبەت ئەوانەی چەندین ساڵە ئەو پۆستانە بەڕێوەدەبەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP