Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی لەکارەکەی دوورخستەوە

جیهان

بینراو 76

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی، (جۆن بۆڵتن)ی له‌كاره‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاشكرایكردووه‌ دوێنێ شه‌و به‌ (جۆن بۆڵتن)ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ چیتر ئه‌وى له‌ كۆشكی سپی پێویست نییه‌.

ترەمپ باسی لەوەشکردووە،  به‌ توندیی دژی زۆرێك له‌ پێشنیاره‌كانی بۆڵتن بووه‌ و زۆر كه‌سی نێو ئیداره‌كه‌شی له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵی هاوڕابوون، راشیگه‌یاندووه‌، "له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م لێكرد و ئه‌م به‌یانییه‌ (ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی) دامێ، سوپاسی جۆن ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شیكردووه‌".

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لە هەفتەی داهاتوودا جێگرەوەی جۆن بۆڵتن دیاری دەکەن.

جۆن بۆڵتن لە توێتێکدا لە ‌ تویته‌ری خۆیدا، رایگه‌یاندووە، "دوێنێ شه‌و، پێشنیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م بۆ سه‌رۆك تره‌مپ كرد و گوتی 'با سبه‌ینێ تاوتوێی ئه‌مه‌ بكه‌ین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP