Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پیاوێکی ٦٩ ساڵ بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا

کوردستان

بینراو 48

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


لە شارۆچکەی سەنگەر لە سنووری قەزای پشدەر کەسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا، دوای گیان لەدەستدانیشی کوڕەکەیشی تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و برینداردەبێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیاید بینەری راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (پیکئاب نیسان) و (تراکتۆرێکی فۆڕگسن) تووشی پێکدادان دەبن و بەهۆیەوە شوفێری تراکتۆرەکە بەناوی (ع.ع.ع) تەمەن 69 ساڵ گیان لەدەستدەدات.

هاوکات باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە باوکی ١٥ کوڕ و کچ بووە و پیشەی کاسب بووە، دوای لەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە کوڕەکەی دەچێتە نەخۆشخانە و لە رێگا بریندار دەبێت بەهۆی  رووداوی هاتوچۆوە ، لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت.





Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP