Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رووداوی ١١ سێپتەمبەر جیهانی رووبەڕویی جەنگی درێژخایەنی تیرۆر کردەوە

جیهان

بینراو 44

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

رۆژی سێشەممەی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ رۆژێکی رەش بۆ ئەمریکا، و لە هەمان کاتداو دووهێرشی تیرۆرستی له‌لایه‌ن رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌خاكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا روویاندا، ئاڕاسته‌ی چوار فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاسته‌كران به‌ ئامانجی دیاریكراو كه‌ سیانیان سه‌ركه‌وتبوو له‌پێكانی ئامانجه‌كانیاندا، و ئامانجه‌كانیش تاوه‌ری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بوو له‌منھاتن و باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن).

له‌ كاتێكدا وێنه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ نه‌گیرابوو كه‌ ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌كرد خستویه‌تیه‌ خواره‌وه‌ و وێنه‌ی بازنه‌یه‌كی ھه‌ڵكه‌نراوی رۆكێتێكی نه‌زانراو نیشاندراو تێكشكێنه‌ره‌كه‌ی نه‌دۆزرایه‌وه‌، به‌ڵام وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌رێگه‌یدا بووه‌ بۆ پێكانی كۆشكی سپی له‌ واشنتۆن.

له‌ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌دا ٢٩٧٣ كه‌س كوژران و ٢٤ كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون، له‌گه‌ڵ ھه‌زاران بریندار و تووشبوو له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی دوكه‌ڵی ئاگرو ھه‌ڵمه‌ ژاراوییه‌كاندا.

چه‌ند سه‌عاتێك دوای ھێرشه‌كه‌، وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌تی خسته‌ سه‌ر رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌و سه‌ركرده‌كه‌ی ئوسامه‌ بن لادن.

١٨ ساڵ لەمەوبەر و لە ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ی لە رێگەی چوار فڕۆكەوە چوار ناوچەی هەستیاری ئەمریكا بەئامانجگیرا، کە لەلایەن ١٩ کەسی سەر بە گروپی قاعیدەوە ئەنجامدران.

کاتژمێر ٨:٤٦ خولەکی بەیانی بەکاتی نیویۆرک لە رۆژی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١یەکەم هێرشکرایە سەر ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەیەکی ئەمریکا ئێرلاین، کە بە ٩٢سەرنشینەوە بە نیەتی گەشتکردن بۆ لۆس ئەنجلس بە ئاسمانەوە بوو، بەڵام رفێنەرانی فڕۆکەکە ئاڕاستەی گەشتەکەیان گۆڕی و فڕۆکەکەیان کێشا بە تاوەری ژمارە ١ی سەنتەری بازرگانی لە نیویۆرک.

فڕۆکەی دوەمیش بە ٥٦ سەرنشینەوە لە فڕۆکەخانەی بۆسنە فڕی، کە هەر لە هەمان جۆری فڕۆکەی یەکەم بوو، خۆی کێشا بە تاوەری دوەمی سەنتەر بازرگانی نیویۆرکدا، فڕۆکەی سێیەمیش کاتژمێر ٩:٣٣ خولەک بە کاتی نیویۆرک لە فڕۆکەخانەی داڵاس فڕی، کە ئەویش بەرەو لۆس ئەنجلس گەشتی دەکرد، بەڵام چارەنوسی وەک دوو فڕۆکەکەی دیکە رفاندن بوو، بەڵام ئەمجارە بۆ یەکێک لە هەستیارترین باڵەخانەی ئەو وڵاتە بوو، کە پێنتاگۆن بوو. 

فڕۆکەی چوارەمیش کە فڕۆكەیەكی گەشتیاری بو لە فڕۆکەخانەی وارک هەڵفڕی بەرە و سان فرانسیسکۆ، بەڵام لە نزیک بێتس بێرگ لە ویلایەتی پەنسلڤانیا کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەنشینەكان و چەكدارەكانیش گیانیانلەدەستدا كە ژمارەیان ٤٤ كەس بوو.

بۆ قاعیده‌ تاوانباركرا به‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی ١١ی سێبته‌مبه‌ر ؟
ھێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان رایانگه‌یاند، كه‌شریتێكی ڤیدیۆییان كه‌ ده‌ستكه‌وتوو له‌ ماڵێكی وێرانكراوودا له‌ جه‌لال ئاباد له‌ تشرینی دووه‌می ٢٠٠١ دا ئوسامه‌ بن لادن قسه‌ بۆ خالید كوڕی عه‌وده‌ ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ھێرشێكی له‌و شێوه‌یه‌ بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی بازرگانی ده‌كات له‌ ئه‌مریكا.

لێکەوتەکانی دوای ئەو رووداوە، هێرش كرایه‌ سه‌ر عیراق.
پاشان له‌جه‌گی دژی تیرۆردا پلانه‌كه‌ له‌تاڵیبانه‌وه‌ گۆڕدرا بۆ عیراق و ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ رژێمی به‌عسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عیراق هاوكاریی تیرۆری كردوه‌و ئه‌وه‌ بوو له‌ساڵی ٢٠٠٣دا، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی هێرشیان كرده‌ سه‌ر عیراق و كۆتاییان به‌ ده‌سته‌ڵاتی (سه‌ددام حوسێن) هێنا.

قاعیده‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی خۆی
ئوسامه‌ بن لادن له‌ساڵی ٢٠٠٤و له‌پێش ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا له‌ ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٤ی ده‌ركه‌وت له‌تۆمارێكی وێنه‌ییدا و به‌رپرسیاری رێكخراوی قاعیده‌ی له‌ھێرشه‌كان راگه‌یاند.

لێكدانه‌وی روداوه‌كه‌ له‌جیهان
- ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانه‌كانی به‌كارێكی تیرۆرستییان دانا.
- سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان به‌ تیرۆرستییان دانا و یاسر عه‌ره‌فات بڕێك له‌خوێنی خۆی به‌خشی به‌برینداره‌كان.
- زۆربه‌ی موسڵمانان به‌پێی دوایین راپرسییه‌كان به‌ كارێكی تیرۆرستیان دانا.
-ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌موسڵمانان به‌ تێكۆشانیان دانا، و به‌ به‌شێك له‌شه‌ڕی چاكه‌ به‌سه‌ر خراپه‌دا دایاننا، بێگومان له‌و رووداوه‌دا بیروبۆچوونی زۆر جیاواز هه‌یه‌ و هه‌ندێك به‌پیلانی ناو ده‌به‌ن و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن كاری تیرۆرستیی بووه‌.

دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بەسەر ھێرشەکاندا، ھاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند، ھێرشکردنە سەر ھەر یەکێک لە وڵاتەکانی ئەندامی ناتۆ وەک ئەوەیە ھێرش کرابێتە سەر ھەر ١٩وڵاتەکە، بەوەش ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پاڵپشتییەکی گەورەی بە دەستھێنا و دوو پارتە سەرکیییەکەی ئەمریکاش لە کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران لەوکاتەدا ناکۆکییەکانی خۆیان لە بیر کرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP