Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خانمان، ئاگاداری به‌كارهێنانی ئه‌م ماكیاژه‌ بن

کوردستان

بینراو 9

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ ماكیاژێكدا ده‌گرن زیان به‌پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت، شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، له‌ پێشانگای زانیار ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ ماكیاژێكی جوانكاری خانماندا گیراوه‌ به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی شوێنه‌كه‌ داده‌خه‌ن، له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه‌  ماكیاژه‌كه‌ زیان به‌ پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت لەکاتی رۆژدا.

باسی لەوەشکردووە، ئەم پێشانگایە لە کاسۆمۆڵی بازاڕی شاری سلێمانییە، ئەو ماکیاژەش کە وەک ( ئەساس ) بەکاردەهێنرێت خاوەنەکەی کردویەتییە ناو تیوبێكی شوشه‌ و به‌له‌زگه‌یه‌كی چاپكراو كردوویه‌تی به‌ ماكیاژێكی ماركه‌ و به٢٥ هەزار دینار به‌ خانمانی فرۆشتووه‌، له‌كاتێكدا نرخه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ته‌نها سێ هه‌زار دیناره‌، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانییە.

هاوکات روونیشیان کردۆتەوە ، لە رووی تەندروستییەوە‌، بۆ ئه‌وه‌ی كارلێك له‌نێوان پێكهاته‌ی ماكیاژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ رووناكی روونه‌دات كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ماكیاژه‌كه‌ كردوه‌ته‌ ناو ده‌فرێكی ره‌نگ ره‌شه‌وه تا زیان به‌ به‌كارهێنه‌رانی نه‌گه‌یه‌نێت‌.

بەڵام وەک لیژنەکە روونیاکردۆتەوە،  به‌هۆی كردنه‌ ناو تیوبێكی شوشه‌وه‌  ئەساسەکە له‌لایه‌ن خاوه‌نی پێشانگای زانیار ئۆكسان رووده‌دات و پێستی خانمان توشی حه‌ساسیه‌ت، په‌ڵه‌، زیپكه‌ و سوربوونه‌وه‌ ده‌كات و زیان به‌ ته‌ندروستیان دەگەێنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP