Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 232

12/09/2019

Alternate Text
+ -

مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هێرشیانکردبووە سەر هاوڵاتییەک.

بەپێی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی کە ئاشکرای کردووە، ‌پاش تۆمارکردنی‌ سکاڵای‌ یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کە دوو کەس کە هێرشیانکردبووە سەر و لێیاندابوو، بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ لێکۆڵینەوەکانی‌ دەستپێکردو زانیاری‌ پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکان کۆکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر لەچالاکییەکی‌ مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ توانرا هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ع، ئـ، ع - م، ک، ج) دەستگیر بکرێن، بە پێی ماددەی ٣١/٤٠٥ لەیاسای سزادان لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP