Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زێدان هەواڵێکی خۆشی بۆ هاندەرانی ریاڵ مەردید پێیە

وەرزش

بینراو 280

13/09/2019

Alternate Text
+ -

راهێنەری یانەی ریاڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات کە ئیدین هازاردی بەلژیکی ئامادەیە بۆ دەستکردنەوە بە یاریکردن لە بەرامبەر یانەی لیڤانتی کە بڕیارە سبەینێ شەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ هەینی (١٣/٩/٢٠١٩) زینەدین زیدانی فەرەنسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامادەیی ئیدین هازاردی پیشاندا بە مەبەستی بەشداریکردن لە یارییەکەی سبەینێی ریاڵ مەدرید لە بەرامبەر لیڤانتی و رایگەیاند، هازارد لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ئامادەیە بۆ یاریکردن.
راشیگەیاند، هەمومان چاوەڕوانی زیاتر لە ئەستێرەکەی بەلژیکا دەکەین و دەمانەوێت لە یاریگادا بیبینین، ئەو ئێستا ئامادەیە و ئەوەش لە هەمو شتێک گرنگترە.

هازارد ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کرد بە بڕی (١٠٠) ملیۆن یۆرۆ، بەڵام پێش دەستپێکی وەرزی نوێی لالیگا، توشی پێکان هات، بەوەش بەشداری یارییەکانی دەستپێکی یانەکەی نەکرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP