Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەنتەرە بەناوبانگەکەی کچە مۆدێلەکانی کوردستان داخرا

کوردستان

بینراو 2592

13/09/2019

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی ئەیلولی ٢٠١٩، لە راگەیاندراوێکدا، تیمی پاراستن و کۆنترۆڵی دەرمانی هەولێر بڵاویکردەوە، سەنتەری ئەفرۆدیتیان داخستووە بەهۆی فرۆشتنی هەندێک جۆری دەرمانی ساختەوە.

تیمی پاراستن و کۆنترۆڵی دەرمانی هەولێر رایگەیاند، "دوای ئەوەی لیژنەیەک کە لە پاراستن و لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەولێرو کۆنترۆڵی دەرمان سەردانی بیوتی ئەفرۆدیت دەکەن، دەردەکەوێت کە ئەم سەنتەرە بەسەدان جۆر دەرمانی ساختەو رێگەپێنەدراو دەفرۆشێت هەربۆیە دەست بەجێ دایانخستووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو سەنتەرە کە دەکەوێته ناو “تابڵۆ مۆڵ” له شاری هەولێر، بەهۆی هاوردەکردن به شێوەیەکی نایاسایی و فرۆشتنی دەرمانی رێگەپێنەدراو و نەشیاو داخراوە، هەروەها هەموو ئەو دەرمانه نایاساییانه لەلایەن لێژنەکەوه دەستی بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرايەتى كۆنتڕۆڵى جۆرى دەرمان راشیگەیاندووە، "کە هەموو شوێنەكانى سەنتەری جوانكارى و دەرمانخانەكانیان ئاگادار کردووەتەوە، مامەڵە بە ئەو دەرمانانه نەکەن به پێچەوانەوه خۆيان بەرپرس دەبن و بە توندترين شێوە سزا دەدرێن، چونكە ئەو دەرمانانه زيان بە تەندروستى مرۆڤ دەگەيەنن.

هەروەها هاوڵاتيانيشیان ئاگادارکردووەتەوە، "كە بەو مۆدێل و بەرهەمانە هەڵنەخەڵەتێن كە ريكلاميان بۆ دەكرێت، چونکه ئەم دەرمانانه هيچ رێگەپدانێكى وەزارەتى تەندروستيان نیيە بە شێوەيەكى نافەرمى هاوردە دەكرێ".

داخستنی سەنتەری ئەفرۆدیت لە کاتێکدایە کە بەشێکی زۆری ئەو کچانەی هەرێمی کوردستان کاری مۆدێل دەکەن بەردەوام ریکلام بۆ کاڵاکانی ئەو سەنتەر دەکەن داوای بەکارهێنانی دەکەن لەلایەن خانمانەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP