Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شەماڵ عەبدولوەفا بە ئەندامی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردرا

کوردستان

بینراو 122

14/09/2019

Alternate Text
+ -

شەماڵی عەبدولوەفا، بە سکرتێری کاروباری باژێڕەکان هەڵبژێردرا، دواى ئەوەى لە گەڕى یەکەمى هەڵبژاردنەکاندا دەنگەکانى هەریەکە لە ئاسۆ رەحیم و شەماڵ عەبدولوەفا کاندیدانى سکرتێرى کاروبارى باژێرەکان لە خانەى راپەڕاندن هاوسەنگ بو بە (٢١) دەنگ بۆ هەریەکێکیان، لە کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانیدا گەڕى دوەمى هەڵبژاردن بۆ یەکلاکردنەوەى ئەنجامەکە بەڕێوەچو.

لە گەڕى دوەمدا شەماڵ عەبدولوەفا بە دەنگى (٢٢) ئەندامى جڤات بەرامبەر (٢٠) دەنگ بۆ ئاسۆ رەحیم، بە ئەندامى خانەى راپەڕاندن هەڵبژێردرا.

شەماڵ عەبدولوەفا، لە ناو گۆڕاندا پێشووتر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بووە و هەروەها ڕێکخەری ژووری پەیجووری بزووتنەوەکە بووە، لە پۆستی حکومیشدا، پێشتر وەزیری کشتوکاڵ بووە.

سکرتێری کاروباری باژێڕەکان ئەرکەکانی بریتیە لە رێکخستنی پەیوەندی رۆژانەی نێوان باژێڕوان و باژێڕەکان و خانەی راپەڕاندن و وەڵامدانەوەی نامە و پەیام و پرسیارەکانیان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP