Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرژمێری عێراق و هەرێم لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

عێراق

بینراو 107

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای سەرژمێری عێراق، لە بەغدای پایتەخت کۆبوونەوە، بڕیاردرا سەرژمێری عێراق و هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

دوای تەواوبونی کۆبوونەوەکە، نوری ئەلدلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "بۆ تەواوکردنی سەرجەم رێکارە تەکنیکیەکان کۆبوینەتەوە، تاکو بتوانین لە وادەی دیاریکراو سەرژمێری ئەنجام بدەین کە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت".

وتیشی، "حکومەتی عێراق بریاریداوە بە دابینکردنی بودجەی ٢٠٠ ملیار دینار، تا بتوانێت سەرژمێری لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت".

راشیگەیاند، "تێبینی هەموو پێکهاتەکان بە هەند وەردەگرین و رەچاوی مافی هەمو پێکهاتەکان دەکەین".

کۆتاجار لە عێراقدا سەرژمێری گشتی ئەنجامدرا لە ساڵی ١٩٩٧ بوو، کە ناوی ١٩ ملیۆن کەس بەبێ هەرێمی کوردستان تۆمارکران، لە ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٠، هەوڵی سەرژمێری لە عێراق درا، بەڵام پڕۆسەکە شکستی هێنا،

ئەمە لە کاتێکدایە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ١٠ی ئەم مانگە لەگەڵ نوری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە و بارزانی رایگەیاند، سەرژمێری کارێکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری کە ئامرازێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پلاندانان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تێبینی لە سەر میکانیزمی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە هەیە و پێویستە لە  بەرچاو بگێرێن.



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP