Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پارێزگاری نەینەوا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ کۆمەڵێک بەڵێندەر دەرکرد

عێراق

بینراو 58

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

پارێزگاری نەینەوا مەنسور مەرعید رایگەیاند، ئەگەر بەڵێندەرەکان لە کاتی خۆیدا پرۆژەکانیان ئەنجام نەدەن زیندانی دەکرێن.

لە پێگەی سۆمەریە نیوزدا هاتووە، دوای کۆبونەوەی پارێزگاری نەینەوا مەنسور مەرعیدی لەگەڵ بەڵێندەرەکان لە رێکخراوی " UNDP " رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکە بە شێوازی یاسایی چەندین سزای توندی دیاریکردووە بۆ کۆمپانیاکان ئەگەر لە کاتی خۆیدا کارەکان ئەنجام نەدەن.

مەنسور مەرعیدی ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە کۆمپانیای بەڵێندەرەکان بە گوێرەی ئەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە و رێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە کارەکانیان ئەنجامبدەن، ئەگەر هەر بەڵێندەرەکێک لە کاتی خۆیدا کارەکان ئەنجام نەدا زیندانی دەکرێت.


پارێزگاری نەینەوا وتیشی کار بۆ گۆڕانی دۆخی شارەکە و بەرەو پێشبردنی دەکەن، پێویستە هەموو کۆمپانیاکان هاوکار بن و پابەند بن بە کارەکانیانەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP