Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عادل عەبدولمەهدی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ خاكی عێراق بەکارهاتبێت لە دژی سعودییە

عێراق

بینراو 69

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بە هیچ جۆرێک خاكی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی دژی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعوودیه‌ به‌كار نەهاتووە.

 

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، "عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن  خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعوودییه‌ به‌كارهێنراوه‌، عێراق ته‌ئكیدی ده‌كاته‌وه‌ پابه‌نده‌ به‌ ده‌ستوور و رێگه‌گرتن له‌ به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی دژی وڵاتانی دراوسێ و براو و هاوڕێی، حكوومه‌تی عێراق به‌توندی رووبه‌ڕووی ئه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌ستوور پێشێل بكه‌ن".

 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا باس لەوەشکراوە، "لیژنه‌یه‌كی عێراقیی په‌یوه‌ندار بۆ چاودێریی زانیاریی و پێشهاته‌ نوێیه‌كان پێكهێنراوه‌، داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ده‌كه‌ین ده‌ست له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كتری هه‌ڵگرن تا نه‌بێته‌ هۆی زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددیی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كان".

 

ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی عێراق پاش ئه‌وه‌هات كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه‌، "شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكی و سعوودیی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ ده‌كه‌ن و پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ مووشه‌كه‌كان له‌ عێراق یان ئێرانه‌وه‌ ئاراسته‌ی سعوودیه‌ كرابن. ئێرانیش تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر تێوه‌گلانیان ره‌تده‌كاته‌وه‌".

 

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ی ئه‌مه‌ریكی، "به‌رپرسان گومانیان له‌ پڕوپاگه‌نده‌ی حوسییه‌كان هه‌یه‌ كاتێك ده‌ڵێن، ئه‌وان هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆیان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن و پێیانوایه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ یان ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌وه‌ مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌كراون كه‌ تاران پاڵپشتیان ده‌كات".

 

له‌وباره‌یوه‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ تویتێکدا ئامژەی بەوەکردبوو، "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌رده‌ست نییه‌ مووشه‌كه‌كان له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ كرابن"، تارانیشی به‌ هێرشێكی بێ پێشینه‌ بۆ سه‌ر یه‌كێك له‌ دابینكه‌رانی وزه‌ی جیهان تۆمه‌تبار كرد".

 

وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاندووە، "هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعوودیه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ نوێ نییه‌، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یان بۆ ساغبووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ی رۆژی 14/5/2019 بۆ سه‌ر هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سعوودیه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ نێردرابوو نه‌ك یه‌مه‌ن. ئه‌وكاته‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئاگاداركرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و هێزانه‌ بگرن كه‌ تاران پاڵپشتییان ده‌كات".

 

له‌ دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و بارودۆخه‌وه‌، ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند: "تۆمه‌تباركردنمان به‌ ھێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعوودیه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌".

له‌وباره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گووتی: "تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها بۆ ناشیرینكردنی ئێرانه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP