Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: چەکەکانمان پڕکردووەتەوە

جیهان

بینراو 1416

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودییەوە رایگەیاند، دەزانین کە هێرشەکانی ئەنجام داوە بەڵام زانیاری وردمان لەبەردەستدا نییە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "عەرەبستانی سعودییە هێرشی کرایە سەر، هۆکاری خۆمان هەیە کە پێمان وابێت کێ لەپشتی ئەو هێرشەوەیە، چاوەڕوانی پشتڕاستکردنەوەی ئەو بۆچونەمانین و چاومان لەسەر ئامانجەکەمانە، چەکەکانمان پڕکردووەتەوە".

هەروەها ئەوەشی وتووە، "بەڵام چاوەڕێی سعودیەین تا بۆچونی خۆیمان پێ بڵێت و لەژێر چ بارودۆخێکدا هەنگاو بەرەوە پێشەوە بنێین".

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی ئەیلول، له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر دوو کارگەی ئارامكۆ لە سعودیە و هێرشه‌كه‌ زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ نه‌كرا، به‌ڵام حوسییه‌كانی یەمەن له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران درێژدەکڕێت و ئەمریکا پێی وایە ئەو وڵاتە هێرشەکانی ئەنجامدابێت ، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە، وڵاتەکەیان لە پشت هێرشەکانی رۆژی رابردوەوە بوبێت کە کرایە سەر دو وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP