Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئسرائیل کاتز وەڵامێکی توندی مەولود چاوشئۆغڵۆ دەداتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 179

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری دەرەوەی ئیسرائێل وەڵامێکی توندی تورکیادەداتەوە و رایگەیاند، " ئەردۆگان دواین کەسە کە بتوانێت ئامۆژگاری ئێمەبکات، ئەوان بە دڕندانەترین شێوە کوردەکان دەچەوسێننەوە". 

"ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تویتێکدا وەڵامی وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە و دەڵێت رژێمی ئەردۆگان بەشێوەیەکی پلان بۆدارێژراو پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکات، بەدڕندانەترین شێوە کوردەکان دەچەوسێنێتەوە و پاڵپشتی تێرۆرستانی حەماس دەکات".

هەروەها لەبەشێکی تری تویتەکەیدا کاتز نوسیویەتی، " ئەردوگان دواین کەسە بتوانێت ئامۆژگاری ئێمەبکات".

ئەو لێدوانە توندەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەدوای ئەوەدێت مەولود چاوشئۆغڵۆ لە میانی وتارێکیدا لە جەددە لەبارەی لێدوانەکەی ناتانیاهۆوە کەوتبوی، "ئەگەر هەڵبژێردێتەوە ناوچەکانی بانکی رۆژئاوا چۆڵناکات و دۆڵیئوردن و باکوری دەریای مردوش داگیردەکات" رایگەیاند ئەو وتانەی ناتانیاهۆ بێ شەرمانەیە و بۆ کۆکردنەوەی دەنگی زیاترە لەهەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP