Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی تابلۆ نایابەکانی هەڵەبجە چەندە؟

کوردستان

بینراو 185

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

 ئەمڕۆ بەشێک لە ژمارەکانی تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەڵەبجە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.


بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی بینەر، نرخی ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەڵەبجە  ئاشکراکران  و ژمارە یەک نرخەکەی لە یەک ملیار دینار و  ژمارە دوو تا نۆ لە ٦٠٠ ملێون دینارەوە دەستپێدەکات.


حەسەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەڵەبجە راگەیاند، ئەو ژمارە تابلۆیانەی دەفرۆشرێن ژمارە نایابەکان کە پێک دێن  لە ژمارە یەک ھەتا نۆ یە.


وتیشی، ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمارکردووە  یاخود ئەوانەی بارمتەی یاساییان داوە دەتوانن سودمەندبن لە کڕینی ژمارەکان.


بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە ١٥  رۆژی داھاتووشدا دەتوانین تابلۆی ژمارە بدەین بەو کەسانەی کە دەیانەوێت تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن بە پارێزگای ھەڵەبجە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP