Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کیم داوا لە ترەمپ دەکات جارێکی تر لەگەڵیدا کۆببێتەوە

جیهان

بینراو 72

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی کۆریای باکور لە نامەیەکی نوێیدا کە لە مانگی هەشتدا نێردراوە داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکات سەردانی پیۆنگیانگ بکات.

کیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکور لە نامەیەکی تردا داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات سەردانی وڵاتەکەی بکات، بەرواری نامەکە هاوکاتە لەگەڵ نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییە مەودا کورتەکەی کۆریای باکور، ئەمەش لە مانگی رابردوودا دووەم نامەی کیم جۆنگ ئون بوو بۆ ترەمپ، لەنێوەندی وەستانی دانوستانەکانی داماڵینی چەکی ناوەکی لە نێوان دوو وڵاتەکەدا.

ڕۆژنامەی جۆنگانگ ئیلبۆ ئاماژەی بەوەدا، کیم لە نامەی دووەمیدا بۆ  ترەمپ ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ ترەمپدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە لەماوەی رابردودا کیم نامەیەکی تری ناردبوو بۆ ترەمپ، هەروەها لە ٣٠ی حوزەیرانی ئەمساڵیش، جارێکی دیکە ترەمپ و کیم لە ناوچەی داماڵراوی سەربازی نێوان کۆریای باکور و باشور بۆ جاری سێیەم کۆبونەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP