Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تابلۆ نایابەکانی هەڵەبجە نەفرۆشران

کوردستان

بینراو 143

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی ژمارە نایابەکانی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە کرا، بەڵام هیچکام لەوانەی بەشدارییان لە زیادکردنەکە کردبوو، ئەوەندە پارەیان بە تابلۆکان نەدا کە چاوەڕوان دەکرا، بۆیە هیچ تابلۆیەک نەفرۆشرا.

ئەو ژمارەنەی خرابوونە زیادکردنە ئاشکراکەوە، لە یەک تاوەکو نۆ بوون.، لە زیادکردنەکەدا تەنیا ژمارە یەک کێبڕکێی لەسەرکرا و چوار کەس کێبڕکێیان دەکرد تەنیا دووانیان بارمتەی یاساییان پێبوو،، کە ۱٠%ـی نرخی زیادکردنەکەیە.

ژمارە یەکی تابلۆکان نرخی یەک ملیار دینار بوو، بەگوێرەی یاسای زیادکردنی ئاشکرا، دەبێت لە ۷٠٠ ملیۆن دینارەوە دەستپێبکات، بەڵام هیچ کام لە کڕیارەکان ئەو بڕە پارەیەن نەدا بە تابلۆی ژمارە یەک.

هەرچی ژمارە دوو تاوەکو نۆ بوون، بەیەک نرخ دانرابوون کە لە ٤۲٠ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات، بەڵام هیچکەس ئامادەیی دەرنەبڕی بچێتە زیادکردنەکەوە.

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی دەرگای زیادکردنی ئاشکرادا بۆ نۆ ژمارەی نایابی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە، کە بە عەرەبی نووسراوە (عراق/ حلبجە).

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، داهاتی تابلۆ نایابەکانی هەڵەبجە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی پارێزگاکەیان تەرخاندەکەن.
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP