Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری كشتوكاڵ : به‌رهه‌می ناوخۆی ماسی ٤٠% پێویستی ناوخۆ دابینده‌كات

کوردستان

بینراو 82

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ٦٠ هه‌زار په‌نجه‌ ماسی كرده‌ ناو به‌نداوی سماقولی ، وه‌زیری كشتوكاڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت ، به‌رهه‌می ناوخۆی ماسی ٤٠% پێویستی ناوخۆ دابینده‌كات و ٦٠% له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت .

بێگه‌رد دڵشاد تاڵەبانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، وه‌كو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ٦٠ هه‌زار په‌نجه‌ ماسیمان كرده‌ ناو به‌نداوی سماقولی ، كارمه‌نده‌كانمان سه‌ره‌ڕای بونی قه‌یرانی ئابوری، به‌رده‌وامیان به‌ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆ داوه‌ و رۆلێكی كاریگه‌ریان بینیوه‌ .


وتیشی، ئه‌مساڵ ٦٠ هه‌زار په‌نجه‌ ماسیان په‌روه‌رده‌ كردوه‌، ئه‌مڕۆ وه‌كو په‌ره‌پێدانی به‌روبومی ناوخۆی دەیخه‌ینه‌ ناو به‌نداوی سماقولی ، ئومێد ده‌كه‌ین له‌ ساڵانی داهاتو بۆ به‌نداوه‌كانی تر به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ په‌ره‌ به‌سامانی ناوخۆیی بدات .


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سامانی ماسی یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆیه‌كان، ساڵانه‌ هه‌شت هه‌زار ته‌ن ده‌خرێته‌ ناو بازاڕ‌ەكان كە ده‌كاته‌ 40% خواستی ناوخۆیی كوردستان و له‌ 60% دیكە لە ده‌ره‌وه‌ی بازاڕه‌كان هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت.

وتیشی، ماسی یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ گرنگه‌كانی خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵانی رابردو كه‌متر به‌كارهاتوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا خواستی دانیتشوانی هه‌رێم له‌ ئاست به‌كارهێنانی سامانی ماسی خه‌ریكه‌ په‌ره‌ده‌ستێنێت، هیوادارین له‌ ئاست خواستی هاوڵاتیان بتوانین په‌ره‌ به‌و سامانه‌ بده‌ین، ساڵانه‌ش له‌ وه‌رزی زاوزێ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پارێزگاری له‌و سامانه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببین به‌ خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سامانی ماسی

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP