Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی: پێش هاتنی وەرزی زستان دەبێت نەوتی سپی دابەشبکرێت

کوردستان

بینراو 55

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

‏‎‏‎
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبووەنەوەی لیژنەی کۆکردنەوەی داهاتی کرد. 

‏‎لە کۆبوونەوەیەکدا  مەسرور بارزانی گفتوگۆی لەبارەی کۆکردنەوەی داهاتەکان و رێکخستنەوەی باج و گومرگەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان کرد و جەختیکردەوە، کە پێویستە هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان  بە شێوەیەک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت. 

باسی لەوەکرد، کە دەبێت دادپەروەری لە خەرجکردنی داهات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت، کە کارو ئەرکی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

‏‎هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان بەر لە هاتنی وەرزی زستان دووپاتکردەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP