Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سیروان بابان بۆ بی ئێم سی: خۆزگە لەسەر ناوەڕۆکی نامەکەش قسەتان بکردایە

کوردستان

بینراو 184

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی بینەر نووسراوێکی سیروان بابان پەرلەمانتاری نەوەی نوێی بڵاوکردەوە کە لە نووسراوەکەدا ۱٥ هەڵەی زمانەوانی هەبوو، لە وەڵامدا ناوبراو دەڵێت، "خۆزگە لەسەر ناوەرۆکی نامەکەم و گرنگی پرۆسەکەش قسەتان هەبووایە".

لە وەڵامی بی ئێم سیدا سیروان بابان رایگەیاند، پەرلەمانتار خۆی کاری تایپ ناکات بەڵکو بە دەستنووسی نامەکە ئەنوسێت و فەرمانبەرێکی بەرێز تایپی ئەکات، ئێمەش وەک فراکسیۆن هیچ کارمەندێکمان نییە تا ئەو کارەمان بۆ بکات، بۆیە بەروو زەردییەوە داوا لەکارمەندی بەشەکانی تر دەکەین بەسوپاسەوە بۆمان تایپ بکەن.

وتیشی، بەڵام ئەوانە گرنگ نین خۆزگە لەسەر ناوەڕۆکی نامەکەم و گرنگی پرۆسەکەش قسەتان هەبووایە.


دەقی نامەکەی پەرلەمانتار سیروان بابان بۆ بی ئێم سی:


سلاوتان  لێبێت..
هیوامە باش بن.
بابەتێکتان لەسەر نامەیەکی بەندە داناوە بە تەنزەوە گوایە ١٥ هەڵەی زمانەوانی تێدایە..
پێمخۆش بوو گەر جوان سەیرتان بکردایە بتانزانیایە ئایا راستە ١٥ دانەیە بەراستی؟
دوای ئەوە بۆزانینی بەرێزتان
پەرلەمانتار خۆی کاری تایپ ناکات بەلکو بە دەستنووسی نامەکە ئەنوسێت و فەرمانبەرێکی بەرێز تایپی ئەکات.
ئێمەش وەک فراکسیۆن هیچ کارمەندێکمان نیە تا ئەو کارەمان بۆ بکات. بۆیە بەروو زەردییەوە
داوا لەکارمەندی بەشەکانی تر دەکەین بەسوپاسەوە بۆمان تایپ بکەن..
بەلام ئەوانە گرنگ نین خۆزگە لەسەر ناوەرۆکی نامەکەم و گرنگی پرۆسەکەش قسەتان هەبووایە..

زۆرێک خوێنەر هەیە تەنها مانشێتەکە ئەبینێت نامەکە ناخوێنێتەوە بۆیە کاریگەری هەیە..
بۆ زانیاریتان ئەو وێنەیە هاورێیەک لە  پەیجەکەی خۆم داینابوو بۆم.
کەبینیم زۆر ئەزیەتی پێوە کێشاوە لەبەر ماندوو بونی ئەو ئازیزە هیچم لەسەر نەووت. بەڵام دەبوو بەرێزتان سەیرێکتان بکردایە ئایا هێندە هەڵەی تێدایە؟
یان تاوانێکە؟ 
لەکۆتاییدا ئێمەش مرۆڤین لەهەڵەكانمان بمانبوورن..
بمێنن
رێزم قبوڵ بفەرموون
سیروان بابان

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP