Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی کوردستان بۆ هەمواری چەند پرۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە

کوردستان

بینراو 47

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ هەموارکردنەوەی چەند یاسایەک لەوانە هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و پڕۆژە یاسای بە قاچاغبردنی نەوت و بەرهەمەکانی.
رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەنوسراوێکی فەرمیدا، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بون له‌ دانیشتنی ژماره‌ ١ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ رێکكه‌وتی ١٧ی ئەیلولی٢٠١٩.  

دەستەی سەرۆکایەتی لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بە مەبەستی کۆبوونەوەکە کردووە،بڕیاردراوە به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تایبەت بێت بە یه‌كه‌م، خستنه‌ڕوی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا و شێوازی رێكخستنی په‌یوه‌ندیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک دەکرێت بە پێی حوکمی (٨٢،٨٠،٧٩)ی پەێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

 


١- هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.

٢-  پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاغیكردن به‌ نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانی ژماره‌ (٤١)ى ساڵی ٢٠٠٨).

٣- پێشنیازه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ عێراقییه‌كان ژماره‌ (١١)ى ساڵی ٢٠١٠ی هه‌مواركراو).

٤- پێشنیازه‌یاسای (رێكخستن و یه‌كحستنی عه‌لوه‌كان).

٥-  پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ژماره‌ (٧٨)ى ساڵی ٢٠١٢).

٦- پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای گرتنی مایه‌ى قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئالوگۆڕكردن له‌ بازاڕه‌ نێوخۆییه‌كان ژماره‌ (١٨)ى ساڵی ٢٠٠٨ی هه‌مواركراو).

٧- پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ژماره‌ (٩)ى ساڵی ٢٠٠٦).

سێیه‌م: خستنه‌ڕوی بیرۆكه‌ی ئه‌ندامى په‌رله‌مان (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سلمان) سه‌باره‌ت به‌ (ژماره‌ى دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی خاڵی (٢)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (٤٩)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP