Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەم هەفتەیە مووچەی ئەو ١٣ هەزار کەمئەندامە دابەشدەکرێت کە پێشتر مووچەکانیان راگیرابوو

کوردستان

بینراو 254

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەم هەفتەیە مووچەی کەم ئەندامانی دەرچوو لە لیژنە پزیشکیەکان دابەش دەکڕێت، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی مرۆی رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی ئەو ١٣ هەزار كەمئەندامە دابەش دەكرێت، كە پێشتر مووچەیان راگیرا بوو.

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە راگەیەندروێکدا بڵاویکردەوە، لەم هەفتەیەدا مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لیژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت، کە پێشتر مووچەکانیان راگیرابووە.

باسی لەوەشکرد، تەواوی پڕۆسەكانی پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان و وردبینی كردنەوەیان لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێهاتوە و كەمئەندامانی دەرچو لە لیژنە پزیشكیەكان لەم هەفتەیەدا مووچەی خۆیان وەردەگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە هەوڵ و ماندوبونێكی زۆر درا، وەك وەزارەتی كار بە هاوكاری لیژنە پزیشكییەكان رۆژانی پشومان خستە سەر رۆژانی دەوام كارمان كرد تاوەكو دواجار توانیمان ١٣ هەزار كەمئەندام بە مافەكانیان شاد كەینەوە". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP