Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەرێمی کوردستان... دامەزراندن بۆ توێژێک دەستپێدەکاتەوە

کوردستان

بینراو 1353

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستێكی نوێی دامەزراندنی پزیشكان دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، راوێژكاری دارایی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت، لەم رۆژانەدا ژمارەیەك لەپزیشكان و پزیشكانی ددان و دەرمانسازی دادەمەزرێن.

مۆفەق عەبدوڵڵا، راوێژكاری دارایی لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم  رایگەیاند، "وەزیری تەندروستی سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی دامەزراندنی ژمارەیەك لەپزیشكانی گشتی و پزیشكی ددان و دەرمانسازان".

وتیشی، "رەنگە لەم رۆژانەدا ژمارەیەك لەدەرچووانی ساڵی رابردووی كۆلێژە پزیشكییەكان دابمەزرێنرێن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP