مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ بی ئێم سی: رێگریم لێكرا بچمه هه‌ولێره‌وه
کوردستان
بینراو 7479
19/09/2019
ئەمرۆ لە یەکێک لە بازگەکانى داخڵبوون بۆ
شارى هەولێر، رێگرى لە مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى کراوە بچێتە
ئەو شارە، وتەبێژى یەکێتیش دەڵێت، ئەو کارە قابیلى قبوڵکردن نییه، هاوكات مه‌حمود
سه‌نگاوی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ بی ئێم سی پشتراستكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتی به تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رێگریم لێكرا بچمه هه‌ولێره‌وه
و به‌ڵام لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه ناده‌م و ته‌نها وته‌بێژی یه‌كێتی قسه‌ی له‌سه‌ر
ده‌كات.
لەسەر رووداوەکەش وتەبێژى یەکێتى لە کۆنفرانسێکى
رۆژنامەنوسیدا وتى، ئەوەى بەرامبەر ئەوان کراوە دژى هەموو ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵانەیە
کە ئەوان لەگەڵ پارتى هەیانە.
لەتیق شێخ عومەر روونیده‌كاته‌وه،
هەولێر و هەموو پارچەیەکى کوردستان موڵکى هەموو هاوڵاتییەکى کوردستانە و ئەو ئەقڵێتەشى
دەیەوێت قۆرخى پایتەختى کوردستان بکات، وەک یەکێتى ناتوانن ئەوە قبوڵ بکەن.