Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌شێو وه‌ڵامی وته‌كانی كوردستان موكریانی ده‌داته‌وه‌

کوردستان

بینراو 593

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی كوردستان موكریانی نووسه‌ر له‌ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا باسی په‌یوه‌ندی خۆی و عه‌بدوڵا په‌شێوی شاعیر ده‌كات، په‌شێو وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌.

کوردستان موکریانی  له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، ئەو "عەبدوڵا پەشێو" شیعرەکانی خۆی بۆ من دەنارد بۆ ئەوەی چاوێکی پێدا بخشێنم بەرلەوەی بڵاوی بکاتەوە، ئیتر من هەڵمدەسەنگاند و بۆم دەناردەوە، هەندێکجار ئەو تێبینیانەی منی بەهەند وەردەگرت و چاکی دەکرد.

له‌باره‌ی شعری له‌ ده‌ستم دێ موکریانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌،  باوەڕ ناکەم، بەس خۆی دەزانێت بۆ کێی نووسیوە. بۆ دەبێت بۆ منی نووسیبێت؟ چونکە من هەر شتی باشم بۆ نووسیوە، نەک شتێک کە ئەو تووڕە بکات، نازانم،  دووریش نییە.. ئەو دەزانێت.

دەقی روونکردنەوەی عەبدوڵڵا پەشێو لەبارەی وته‌كانی كوردستان موكریانی:

تەمەن، هەرچەند هەڵکشێ، دەشێ بەختەوەریی تێدا بدۆزیتەوە، بۆیە، پێم وا نییە پیری خەوش و کێماسی بێ، یان کارەسات، بەڵام گەورەترین کارەسات ئەوەیە، لە سەروبەندی پیریدا مرۆڤ تووشی خرەفان بێ، دۆ و دۆشاو تێکەڵ بکا، ببێتە زەلیلی دەستی چەقەنەچییان و درۆی لێ ببێتە ڕاستی، دنیایەک لە وەهم بۆ خۆی بنیات بنێ. بەڵێ، مرۆ کە خرەفا دەشێ خۆی لێ ببێتە قارەمانی شیعر و داستانان، ببێتە حەبیبەی نالی و شیرینی وەفایی، بخزێتە ناو مێژووی ئەدەبییاتەوە، جێ بە ئازیزانی پەپوولەئاسای ناو شەونامەی شاعیرێک لەق کا.

‎مێژووی سیاسیمان ئەگەر هەمووشی نەبێ، بەشی هەرە زۆری درۆیە، خەریکە مێژووی ئەدەبیشمان بە هەمان دەرد دەچێ. من، کە هێشتا زیندووم هەزار درۆم بۆ هەڵدەبەستن و بە زەبری پارە و دەسەڵات دەیکەن بە فاکت، بەڵام، نەخێر! تا خۆم زیندووم، ناهێڵم ئەوە سەر بگرێ.ناهێڵم قارەمانی ساختە جێی خۆشەویستەکانم بگرنەوە.

‎خوایە، من قەت بۆ تەمەنی نووح ناپاڕێمەوە. دەزانم، شێوازی ژیانی من و ئەو ڕێبازەی لەسەری ڕؤیشتم هی ئەوە نەبوون کە تەمەنم هێندە بڕبکا، بەڵام کردی و هەروا بەردەوامە. سوپاس.

‎خوایە، هەرچیم بەسەر دێنیت پێی قایلم، خرەفان نەبێ!   

‎عەبدولا پەشێو

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP