Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی هاتوچۆکردنی خوێندکاران بۆ پاس و تەکسییەکان دیاریکرا

کوردستان

بینراو 9653

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌ی رێكخستنی هاتوچۆی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگا و خوێندنگه‌ حكومی و ئه‌هلییه‌كان كاره‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و مه‌رجی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نوێ بۆ پاس و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ داده‌نێت.

قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە زاری رائید چالاك سه‌ڵاح- نوێنه‌ری هاتوچۆ و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ رایگه‌یاند، "نوێنه‌ری هاتوچۆ و ئاسایش و په‌روه‌رده‌ و گواستنه‌وه‌ و چاودێری بازرگانی له‌ لیژنه‌كه‌دا هه‌یه‌ و كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات به‌سه‌لامه‌تی خوێندكاران له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و به‌پێچه‌وانه‌و بگوێزرێنه‌وه‌.

له‌ باره‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پێویسته‌ ته‌نها ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌رهه‌ڵگر (پاس و ته‌كسی) كاری گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران بكه‌ن و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ته‌نها خوێندكاری نزیك له‌خۆی ده‌گوازێته‌وه‌، پێویستیشه‌ ئه‌و ته‌كسی یان پاسانه‌ به‌پێی جێگه‌ی دانیشتن خوێندكاریان تێدا بێت و به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ نادرێت نه‌فه‌ری زیاتر هه‌ڵبگرن، له‌ هه‌مان كاتدا په‌خشكردنی گۆرانی و موسیك له‌ ناو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه‌، ته‌نها رێگه‌ به‌ په‌خشكردنی بابه‌ته‌ فێركارییه‌كان ده‌درێت.

باسی لەوەشکردووە، كه‌ پێویسته‌ هه‌ر شۆفێرێك كاری گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كات زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ له‌لای لیژنه‌ی قوتابخانه‌كه‌ هه‌بێت و له‌كاتی پێویستدا بخرێته‌ به‌رده‌ستی لیژنه‌ی هاتووچۆ.

له‌باره‌ی نرخی گواستنه‌وه خوێندكار‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ ئه‌هلی و حكومییه‌وه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاشكرای كرد: ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌ی له‌ سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانن نرخی گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر مانگێك بۆ پاس ده‌بێت له‌ (١٥ بۆ ٢٠) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت و بۆ ته‌كسی له‌ (٢٥ بۆ ٣٠) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌یش كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان به‌ڵام له‌ناو شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود دان نرخی گواستنه‌وه‌یان بۆ پاس (٢٠ بۆ ٣٠) هه‌زار دینار و بۆ ته‌كسی (٢٥ بۆ ٣٥) هه‌زار دینا ده‌بێت بۆ هه‌ر مانگێك، ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌یش كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی مه‌لیك مه‌حموده‌ نابێت كرێی گواستنه‌وه‌ بۆ پاس له‌ (٢٥ بۆ ٣٥) هه‌زار و بۆ ته‌كسی له‌ (٥٠ بۆ ٧٥) هه‌زار دینار زیاتر بێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP