Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئاو بۆ ئەم شوێنانە بەرنادرێتەوە

کوردستان

بینراو 941

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئاو بۆ شاری سلێمانی و چەند قەزاو ناحییەکی دەور و بەری بەر نادرێتەوە، بەهۆی گواستنەوەی دوو تاوەری کارەباوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی و دەورو بەری رایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکییە و حەوزی بازیان دەکەین کەڕۆژی ٤ شەممە بەرواری ۲۵- ۹ -۲٠۱۹ بۆماوەی ۲٤ کاتژمێر دابەشکردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەک و دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کارکردنی گواستنەوەی دوو تاوەری کارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی چاککردنی هێڵەکانی کارەباوە بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین کە بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە تا گرفتی بێ ئاو بوون روو نەدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP