Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لابردنی بورجەکانی پەیوەندی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

کوردستان

بینراو 442

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عیراق بڕیاریدا بە لابردنی تاوەرەكانی تایبەت بە هێڵەکانی پەیوەندی لەسەر خانو و باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون، بەوپێیەی سیمایەكی ناشارستانییان بە شارەكان بەخشیوە و شەپۆلی ئەو تاوەرانە مەترسی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان دروستدەكەن.

لەوبارەیەوە دیار شێخ غەریب بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، "هەر بڕیارێک لە عێراقەوە دەردەچێت دەبێت بێتە ئەنجومەنی وەزیران، پاشان لەوێوە بریارەکە ئارەستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت، کە دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگەیە".

راشیگەیاند، "هەر کاتێک دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگە، فەرمان بکات ئەوە ئێمە جێبەجێی دەکەین بەڵام تا ئێستا بریارێکی لەوشێوەیە بەدەست ئێمە نەگەیشتووە".

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی ٦٠ كۆمپانیای ئینتەرنێت هەن، زۆرینەی تاوەری ئەو كۆمپانیایانەش لەناو سەنتەری شارەكان و لەسەر خانو و باڵەخانەكانی نیشتەجێبون جێگیركراون.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی پێدانی هەندێک پارە و ئیمتیازاتەوە، لە ئێستادا لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا بورج لەسەر خانووی ماڵەکان دانراوە، لەوەش خودی ماڵەکە و تەواویی دەورووبەری ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەوە جگە لەوەی لەسەر چەندین باڵەخانە و شوێنی دیکە لەناو بازاڕ و شارەکاندا دانراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP