Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چەند هەنگاوێک بۆ ئەوەی لایتی ئۆتۆمبێلەکەت تازە دەرکەوێت

هەمەرەنگ

بینراو 1192

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەگەر لایتی ئۆتۆمبێلەكەت كۆن بووەو یان رەنگی گۆڕاوە، یان ئاوی تێچووە‌و هەڵمی كردووە یان شەوقی لایتەكانت كزبووە، ئەوا دەتوانیت زۆر بە ئاسانی چارەسەریی بۆ بکەی.

سەرەتا دەبێت هەویری (مەعجوون) ددان شتن ‌و پارچەیەكی پەڕۆی پاك ‌و كەمێك ئاوی شلەتێن ئامادە بكەیت، دوای ئەوەی ئەو پێداویستیانەت ئامادەكرد دەبێت ئەم هەنگاوانە بنێی، بۆ ئەوەی لایتەكانی ئۆتۆمبێلەكەت تازە ببنەوە.

سەرەتا هەویری (مەعجوون) ددان شتنەكە بكەرە سەر لایتەكان، پاشان بە پارچە پەڕۆكەی ئامادەت كردووە، هەویرەکە مەعجون بەهەموو بەشەكانی لایتەكەدا بڵاوبكەرەوە بەجۆرێك هەموو شوێنەكان پڕ بكاتەوە.

دوای ئەو هەنگاوە بۆ ماوەیەكی كەم وازی لێبێنەو پاشان بەئاوە شلەتێنەكە بیشۆرە، دەبینی لایتەكانی ئۆتۆمبێلەكەت جوانتر بووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP