Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كچه‌ كوردێك پاڵێوراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئازایه‌تی

کوردستان

بینراو 77

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سارا عومەر  نوسەری رۆمانی مردووشۆر و  بەرگریكار لە مافەكانی مرۆڤ و پایۆنێر،  وەک یەكێك لە گەورەترین  نوسەر و بیرمەندەکانی ئەسکەندەناڤیا پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئازایەتی گفتوگۆی لەژێر بنەمای دیمۆکراسییەت.

ئەم خەڵاتە بە ناوی هوێیە غۆپ دیبەیت پرایزە و خەڵاتیی یەكەمین دامەزراوی میدیای  سیاسیە لە دانیمارك و خەڵاتێكی ساڵانەیە و یەكەم جارە دابەشدەكرێت لەلاین کۆنترین و گەورەترین ڕۆژنامەی ئەو وڵاتەوە.
‎خەڵاتەكە ٥٠ هەزار كرۆنی دانیماركییە لەگەڵ  دروستكردنی وێنەیەكی كاریكارتێری تایبەت و نمونەی و براوەی خەڵاتەكە دەبێتە خاوەنی نازناوی  كە سایەتی بەهێز و چاونەترس و جەریێی ساڵ كە توانای دیبەیتی راستەوخۆی هەیە و لە هەمان کاتدا بنەما دیموکراسییەکانی دیبەیتکردنی دیموکراسیانەی لەبیرە و شێوازی گفتوگۆی لەگەڵ ئەو بەرامبەرانەدا هەمیشە ئارامە كە هاوبۆچوون نین و لە هەمان کاتدا گفتوگۆی ئاكادیمی دەكەن.

گۆڤارەكە ئاشكرایكردوه‌، سەرەرای ئەوەی دونیا  بەرەو لێكترازان دەڕوات ئێمە سێ كەسایەتیمان پاڵاوتووە، کە توانیویانە هەموومان بە ئاشتی کۆبکەنەوە، كە یەكێكیان ژنە نوسەر و بیرمەندێکی كورد و دانیمارکییە و یەکەم ژنیشە لە مێژوودا بۆ ئەم خەڵاتە دەست نیشان بکرێت.

‎بێجگە لە سارا عومەر دوو کەسایەتی تریش دەستنیشان کراوە، كە  یەكێكیان سیاسەتمەدارێكی بەناوبانگی گەورەی دانیماركی پارتی چەپەكانە و بەناوی  پێلا دراستد و ئەویتریان پارێزەرێكە بەناوی  یاكۆب مشان گاما كە كەسایەتیەكی یاسای بەناوبانگە لە وڵاتی دانیمارك

‎لیژنەیەكی تایبەتی بەناوباگی وڵاتی دانیمارك كەسایەتی جورئەت هەڵدەبژێرێت و دیاری دەكات بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

‎ئەم خەڵاتە گرنگی ئەدات بە دیمكراسیەت و مافی مرۆڤ و چالاكی كۆمەلی مەدەنیی و چۆنێتی سەرکەوتوویی لە گفت و گۆ کردندا.

‎گۆڤارەكە لەبارەی سارا عومەرەوە نوسیویەتی ئەم خاتوونە کۆڵنەدەرانە و چاونەترسانە بەرگری کردووە لە مافەکانی ژنی موسوڵمان و بە ئاشکراش وتویەتی لە کەس قبوڵ ناکەم وشەکانی من وەک فیشەک لە دژی ئیسلام بەکار بهێنێت، چونکە جەنگینی من بۆ نەهێشتنی دەست درێژی سێکسی و چۆنێتی بەکارهێنانی دینە بۆ حەڵاڵکردنی چەوساندنەوە. هەروەها جەنگینی من بۆ نەهێشتنی نایەکسانی و کۆنترۆڵکردنی ژیان و ئازادی مرۆڤە. جەنگینی من بۆ نەهێشتنی نەژاد پەرستی و دیسکریمینەیشنە.

شایەنی باسە سارا عومەر تا ئێستا خاوەنی زۆرترین خەڵاتە و کتێبی مرۆدووشۆریش زۆرترین ناوبانگی بەدەست هێناوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP