Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

بینراو 53

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ژمارەیەك پەرلەمانتاری لیستە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكی ناڕەزاییان بڵاوكردەوە.

له‌ یاداشته‌كه‌دا هاتووه‌، وەك ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن لە بەرامبەر فەرامۆشكردنی هەڵەبجە كە وەك پارێزگایەك مامەڵەی لەگەڵدا نەكرا، بەتایبەت لە بانگهێشتكردنی پارێزگارەكەی وەك نوێنەری پارێزگاكە لە شاندی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ سەردانی وڵاتی چین.

دەقی یاداشتەكە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بۆ/ رای گشتی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەبارەی پارێزگای هەڵەبجە

بابەت/ یاداشت

هەڵەبجە سونبولی ستەملێكران و مەزڵوومییەتی گەلێكی زیندووەو شاهێدیی مێژوویی زۆرداری سیستەمێكی خوێن مژە و ویژدان زیندووەكانیش ناتوانن لەم راستیە نكۆڵی بكەن.

لەم روانگەیەوە ئێمە كۆمەڵێك پەرلەمانتار لەپەرلەمانی كوردستان، وەك ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لە بەرامبەر فەرامۆشكردنی ئەم شارە كە وەك پارێزگایەك مامەڵەی لەگەڵدا نەكرا، بەتایبەت لە بانگێشت كردنی پارێزگارەكەی وەك نوێنەری پارێزگاكە لە شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سەردانی وڵاتی چین.

هیوادارین ئەم یاداشتە ببێتە یادخستنەوەیەك بۆ دووبارە نەبوونەوەی مامەڵەی لەم جۆرە، لێرەوە داواكارین لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كە لە رێگەی لیژنەكانی دانوستانەوە دەستەبەری مافی پارێزگای هەڵەبجە بكەن و بیكەنە بابەتی سەرەكی وتوێژەكانیان و چیدیكە خەڵكی هەڵەبجە بریندار نەكرێت .

پەرلەمانتاران:

پێشەوا هەورامانی
سەرچنار ئەحمەد
بالانبۆ محەمەد كۆكۆیی
هەورامان گەچێنەیی
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP