Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆحانی: خوازیارین سەرجەم لایەنەکان پابەندبن بە بەڵێنەکانیان و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 55

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک كۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتوەیەکگرتوەکان لە نیۆرک رایگەیاند، "ئومێدەوارین بتوانین لە نیویۆركەوە پەیامی ئاشتی بگەیەین بە رای گشتی جیهان سەبارەت بە كۆتاییهێنان بەسەرجەم دەستوەردانەكان لە كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە نیو یۆرک كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان  خولی ٧٤ هەمینی کوبوونەوەکانی بەڕێوە دەچێت، كە تیایدا ژمارەیەك پرسی گرنگ تایبەت بە ناوچەكە و جیهان دەخرێنە بەرباس و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

 

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە نیویۆرک لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ناوچەكەمان بە رەوشێكی زۆر سەختدا تێپەڕدەبیت، ئومێدەوارین بتوانین لە نیویۆركەوە پەیامی ئاشتی بگەیەنین بە رای گشتی جیهان سەبارەت بە كۆتاییهێنان بەسەرجەم دەستوەردانەكان لە كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

رۆحانی وتیشی، لەسەر ئەوەی کە وڵاتەكەی خوازیارە سەرجەم لایەنەكان پابەندبن بە بەڵێنەكانیان و یاسا نێودەوڵەتییەكان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP