Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌: پێش كۆتایی ئه‌مساڵ تونێله‌ نوێكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

کوردستان

بینراو 102

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەمەبەستی باشترکردنی هاتووچۆی هاوڵاتیان لەسەر رێگای سلێمانی - دەربەندیخان وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، پێش کۆتای هاتنی ساڵی ٢٠١٩ دەست بە دروستکردنی تونێلە نوێەکە دەکرێت و دوای تەواوبوونیشی تونێلە کۆنەکە دادەخرێت.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن  لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاند، پڕۆژەی دروستکردنی تونێلی نوێی دەربەندیخان پێش کۆتای هاتنی ئەمساڵدا دروست دەکرێت، کە جووتسایدیکە لە نێوان سلێمانی  و کەلار.
باسی لەوەشکرد، دوای تەواوبوونی تونێلە نوێیەکە و تونێلی دەربەندیخان کە ئێستا بەکاردەهێنرێت دادەخرێت.

هاوکات رێژەن بورهان بەڕێوبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند،  تەمەنی تونێلەکەی ئێستا تەواوبووە، هەر بۆیە دروستکردنی تونێلە نوێکە چارەسەری گرفتەکانی رێگای نێوان سلێمانی دەربەندیخان  و گرفتی  هاتووچۆکردنی بارهەڵگرەکان کە لەناو شاری دەربەندیخان هاتووچۆ دەکەن و هەروەها گرفتی بەردەم تونێلەکەی ئێستا کە چەندین لۆفی مەترسیداری هەیە ، چارەسەریان دەکات.

باسی لەوەشکرد، دوای دروستکردنی ئەم تونێلە نوێیە رێگایە بۆ ئەوەی بارهەڵگرەکان بەم رێگایەدا بڕۆن و تەنیا ئۆتۆمبێلە بچوکەکان رێگایان پێدەدرێت بەم تونێلی ئێستا کە بەکاردێت هاتووچؤ بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا چەندین جار تونێلی ئێستای دەربەندیخان داخراوە بە هۆی تێکچوونی شەقامەکەی کە زۆرترین بارهەڵگر هاتووچۆ دەکەن بە تونێلەکدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP