Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی‌ پەروەردە ساڵنامەی‌ خوێندن بڵاودەكاتەوە

کوردستان

بینراو 1080

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی‌ پەروەردەی‌ حكومەتی هەرێم ساڵنامەی‌ خوێندنی ساڵی‌٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠‌ راگەیاند كە تیایدا وادەی‌ تاقیكردنەوەكان و پشووەكانی‌ ناوەندەكانی‌ خوێندن دیاریكراون.

لەو خشتەیەی وەزارەتی‌ پەروەردەی‌ حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، هەریەك لەپشووەكانی وەرزی یەكەمی پەیمانگاكانی سەربەوەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ئیسلامییەكان و پشووی بەهارە و پشووی وەرزی یەكەم ساڵی خوێندن دیاریكراوە.

هاوكات لە خشتەكەدا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم و تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی پەیمانگاكانی سەربەوەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ئیسلامییەكان و  تاقیكردنەوە بەراییەكانی قۆناغی ئامادەیی و تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاییەكانی و قۆناغی كۆتایی و بنەڕەت و تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی  پەیمانگاكانی سەربەوەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ئیسلامییەكان دیاریكراوە.

هەر لەخشتەكەشدا تاقیكردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و  ئەكادیمی و ئیسلامی (خولی یەكەم) و تاقیكردنەوە گشتییەكانی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە(خولی یەكەم).

هەر بەپێی ئەو ساڵنامەیەی وەزارەتی‌ پەروەردەی‌ حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ رۆژی شەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ دەبێت.







Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP