Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... کافتریای هارمۆنی داخرا

کوردستان

بینراو 105

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

قایئیمقامییەتی سلێمانی راگەیاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی نه‌وجه‌وان له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریایه‌ك داده‌خات و هۆشیاریش به‌سه‌رجه‌م كافتریاكان ده‌درێت.

قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی راگەیاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له‌ به‌خوار ته‌مه‌ن (١٨) ساڵ، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای هارمۆنی كه‌پێشتر ناوی (کافێ١١) بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌قاری شاری سلێمانی داده‌خات.

باس لەوەشکراوە، پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ سه‌رجه‌م گازینۆ، كافتریا، كافتریای نێرگه‌له‌ و شوێنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگری له‌ هاتوچۆی خوار ته‌مه‌ن (١٨) ساڵ و نه‌وجه‌وان بكه‌ن بۆ شوێنه‌كه‌یان هه‌روه‌ها نابێت هیچ خواردن و خواردنه‌وه و نێرگه‌له‌یه‌كیان پێشكه‌ش بكرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی كاركردنی كرێكاره‌‌ بیانییه‌كان پشكنینی ڤایرۆسیه‌ تا دڵنیابنه‌وه‌ له‌وه‌ی هه‌ڵگری هیچ جۆره‌ ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار نییه‌، پاشان پشكنینی ته‌ندروستییه‌ بۆئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وكه‌سانه‌ دروست نه‌كات‌ له‌لایه‌ن كرێكاره‌ بیانیه‌‌كانه‌وه‌ خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش ده‌كرێت.

روونیشیکردووەتەوە، یه‌كێكی تر له‌ سه‌رپێچیه‌كانی تری كافتریاكه‌، پابه‌ند نه‌بوونیه‌تی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی‌ له‌ شوێنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردنی كافتریا و كارمه‌نده‌كانی، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای هارمۆنی داده‌خرێت تائه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج  و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.

لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی ئوتێل، كافتریا، ریستۆرانت، و چێشتخانه‌كان ده‌كات، له‌ كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی (ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، گه‌شتیاری) و هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP