Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی حكومەت بۆ كاری تایبه‌ت به‌كاربێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

کوردستان

بینراو 55

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپێی نوسراوێک کە واژۆی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، لە یەکی مانگی داهاتووه‌وه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی حكومەت لە دوای دەوامی بۆ كاری تایبه‌ت به‌كاربێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی له‌ نووسراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌،" له‌ دوای چه‌سپكردنی لۆگۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئۆتۆمبێلە حكومیه‌كانه‌وه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆوه‌ له‌ رۆژی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی حكومی له‌ دوای ده‌وامی فه‌رمی بۆ كاری تایبه‌تی به‌كاربێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌سی سه‌رپێچیكار له‌ رێگای به‌شی داواكانی هاتوچۆوه‌ ده‌درێته‌ داگا بۆ سزادانی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و تاكه‌ كه‌سی.

لە نوسراوەکەدا داوا لەسەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان کراوە كه‌ ئاگاداربن و پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی روبەڕوی سزا نه‌بنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP