Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شادی نه‌وزاد: نەوەی نوێ بەرەو پوکانەوە دەڕوات

کوردستان

بینراو 83

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێكی فراکسیۆنی نەوەێ نوێ لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، نەوەی نوی بەرەو پوکانەوە دەڕوات و سیاسەتکردن هونەر و ئەخلاق و فکرە، سەقافەتی ژێر بە ژێر و ڕقی شەخسی نییە.

شادی نەوزاد، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەهەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و نووسیویەتی، شانۆکەتان وا هەرەس دێنێ و لەپێناو مانەوەی یەک شەخس دا، وا جوڵانەوەیەکی سیاسی وەک نەوەی نوێ بەرەو خراپترین ئاقار دەڕوات و دەپوکێتەوە.

باسی لەوەشکرد "بەرپرسیاری یەکەم لەو هەموو دۆخە نەخوازراوە تەنیا شاسوار عبدلواحیدە کە نەک وەک دوکانی سیاسی بەڵکو مێزێکی بەردەم دوکانەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکات سیاسەت کردنیش هونەر و ئەخلاق و فکرە، سەفەقاتی ژێر بەژێر و ڕقی شەخسی نییە ".

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا شادی نەوزاد  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە سکاڵای یاسای لەسەر سەرۆکی جوڵانەوەکە شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکات بەهۆی هەڕەشەکردن بڵاوکردنەوەی بە چەند گرتەڤیدۆیەکی تایبەتی خۆی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP